له‌هه‌رێمی كوردستان یادی لهدیكبونی پێغەمبەر موحه‌ممه‌د (ص)به‌رز ڕاگیرا
ئه‌مڕۆ یادی لهدیكبونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌ممه‌د درودی خوای لێبێت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بهزرڕاگیرا.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: هاوڵاتیانی هه‌ولێر به‌یانی ئه‌مڕۆ بهجلو به‌رگی كوردهواری و به‌خشینه‌وه‌ی شیرنی ڕوویان له‌ناوه‌ندی شاره‌ی هه‌ولێر كرد‌و یادی له‌دایكبونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تیان كرده‌وه، هاوڵاتیان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد "پێویسته ئه‌م ی بكرێته ڕۆژی ئاشته‌وایی نێوان موسڵمان و چین و توێژه جیاوازه‌كان".
هاوكات له‌بازاڕه‌كانی شاری هه‌ولێر دووكانداره‌كان و بازرگانان به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی تایبه‌ت به‌یادی مه‌ولود و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی ئه‌م یاده‌یان به‌رزڕاگرت.
له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانیش موسڵمانان یاده‌كه‌یان به‌رزڕاگرت و هاوڵاتیان نوێژخوێنان به‌وتنه‌وه‌ی سرودو و دوعاكردن بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه یاده‌كه‌یان بهجۆشكرد.
هاوكاتی سلێمانی و هه‌ولێر له‌پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و باقی شار و شارۆچكه‌كانی تر ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به‌و یاده ڕێكخراو هاوڵاتیان به‌جۆش و خرۆشه‌وه یادی له‌دایكبونی پێشه‌وای مرۆڤایهیتیان بهزرڕاگرت.
٢١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٢١
News ID: 799836
ئه‌مڕۆ یادی لهدیكبونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌ممه‌د درودی خوای لێبێت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بهزرڕاگیرا.